هەرزانترین ئۆتۆمبیلی كارەبایی لە جیهان دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەرزانترین ئۆتۆمبیلی كارەبایی لە جیهان دا

 

ماڵپەری 24 ئیماراتی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە لەسەر هەرزانترین ئۆتۆمبیل لە جیهاندا و نووسیویەتی: "لە ئێستادا هەرزانترین ئۆتۆمبیلی جیهان بریتییە لە (changli) كە نرخەكەی 930 دۆلارە".

ئەم ئۆتۆمبیلە لەلایەن كۆمپانیای (Changzhou Xili) دروستكراوە، بەهۆی هەرزانییەكەیەوە لە لە ئێستا ناوبانگییەكی زۆری لە جیهاندا پەیدا كردووە.

تایبەتمەندییەکانی ئەم ئۆتۆمبیلە بریتییە لەوەی كە هێزی بزوێنەرەكەی 1.16 ئەسپە و خێراییەكەشی 30 كیلۆمەتر دەبێت لە یەك كاتژمێردا و هەروەها زۆربەی ئەو تایبەتمەندییانەی كە لە ناو ئۆتۆمبیلی ئاساییدا هەیە لە ناو changli هەیە.

سێ جۆر پاتری بۆ ئەو ئۆتۆمبیلە دروستكراوە كە كە بریتین لە 800 و 1000 و 1200 وات كە دەتوانرێت بۆ 10 لەسەر چارچ بكرێتەوە و دواتر بەرگەی رۆیشتنی 100 كیلۆمەتر لێخورین بگرێت.