كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەوڵی ئاساییکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی جیهانی دەدرێت

وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت هەوڵی ئاساییکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە وڵاتانی جیهان، دەدەن.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بە سەرکردایەتیی سعودیە، داوایان لە رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپیک) و هاوپەیمانەکانی کردووە لە سەرەتای مانگی 8ـی ئەمساڵەوە، هەناردەکردنی نەوت زیاد بکەن.

ئەو هەوڵەی زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکان دوای ئەوە دێت، کە نزرخی نەوت کەمێک بەرز بووەتەوە و داواکاریش لەسەر نەوت بەرزبووەتەوە.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 15-7-2020، رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپیک) و هاوپەیمانەکانی بە سەرۆکایەتیی رووسیا، لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆ ببنەوە و تاوتوێی ئاستی ئێستا و داهاتووی هەناردەکردنی نەوت بکەن.

ئۆپیک و وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی دەرەوەی ئۆپیک لە مانگی 4ـی ئەمساڵ و بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، بڕیاری کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتیان دا.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 30 ساڵی رابردوو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە 16 دۆلار.