بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/7/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له هه‌ولێر هه‌ندێك هه‌ور له ئاسماندا په‌یدا ده‌بن و خێرایی با زیاد ده‌بێت، له دهۆكیش هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور له ئاسماندا په‌یدا ده‌بن،
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى دووشه‌ممه 13/7/2020، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌دا بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.