کۆیە.. خانەی کەلەپووریی لەپ ‌زێڕین هەتا ئیستا پێنج فێستیڤاڵی بەڕێوە بردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. خانەی کەلەپووریی لەپ ‌زێڕین هەتا ئیستا پێنج فێستیڤاڵی بەڕێوە بردووە

فۆلکلۆرناس و کەسایەتییەکی دیاری سنووری قەزای کۆیە ماوەی پێنج ساڵە خانەیەکی کەلەپووری بە شێوەی خۆبەخشانە بەڕێوە دەبات و ڕادەگەیەنێت تاوەکو ئێستاھەزار پارچە ئاسەواری فۆلکلۆری لەو خانەیەدا کۆ کراوەتەوە و پێنج فێستیڤاڵی بەڕێوە بردووە.

لەمبارەوە دێدەوان یەعقووب، بەڕێوەرەی (خانەی کەلوپووری لەپ‌ زێڕین) بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێنج ساڵ پێش ئێستا دکتۆرە عەتیە حەمە سەعید دوو خانووی باوکی (حاجی حەمە سەعیدی ساڵحی) بێ بەرانبەر بە خانەکە بەخشی، ھاوکات لەسەر ئەرکی خۆی ھەزار پارچە کەلەپووری کە ھەندێکیانی کڕیوەتەوە و ھەندێکیش ھی بنەماڵەکەی بووە، بۆ خانەکە دابین کردووە و توانیمان بە ھاوکاریی (فازڵ شەوڕۆ) خانە کەلەپووریەکە ڕێک بخەین".

گوتیشی: "ئەو خانەیە لە دوو قات پێکھاتووە و ھەشت بەشە و پارچە ئامێر و پێویستی کەلەپوری وەک کەرەستەی ناوماڵ و ڕستن و چنین و کەرەستەی کشتوکاڵ و گۆزەکاری و چەندین شتی دیکەی کۆن و کەلەپووریی تێدایە".

باسی لەوەش کرد کە خانەکە یەکەم مۆزەخانەی ئەھلییە کە وەزارەتی رۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتی پێ داوە، ھاوکات پێنج فێستیڤاڵی تایبەت بە خۆی کردووەتەوە و بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی دیکەی کردووە و لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەشدا بە ھەزاران گەشتیار و دۆستی کەلەپوور لە ناوخۆ و دەرەوە بێ بەرامبەر سەردانیان کردووە.

دێدەوان یەعقووب ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد خانە کەلەپوورییەکە تاکوو ئێستا چەندین ژمارەی لە گۆڤارێک بەناوی (کەلتووری کورد) دەرکردوە.