سلێمانی.. بە ڕەچاوکردنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان ڕێگا بە ھاتنی گەشتیارانی عێراق دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. بە ڕەچاوکردنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان ڕێگا بە ھاتنی گەشتیارانی عێراق دەدرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیاریەکانی عێراق ڕێکەوتوین کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ڕەچاوکردنی ڕێنوێنییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێگە بە ھاتنی گەشتیارانی عێراق بۆناوچە گەشتیاریەکانی سلێمانی بدەین.

عەتا ئەنوەر،سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیاریەکانی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیاریەکانی عێراق قسەمان کردووە و ڕێککەوتووین کە لە ھەفتەی داھاتووەوە بە مەرج و ڕێنوێنی تایەبت و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێگە بە ھاتنی گەشتیارانی شارەکانی عێراق بۆ ناوچەگەشتیاریەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بدەین".

گوتیشی: "پێویستە ئەو پاسەی گەشتیار دەھێنێت تەنھا نیوەی پاسەکە سەرنشینی تێدابێت کە ماسک و دەستکێشیان بەستبێت و لە بازگەکانیش پشکنینیان بۆ بکرێت".

عەتا ئەحمەد ڕونیشیکردەوە ھەفتەی داھاتوو و دوای دەرچوونی بڕیاری گەشتوگوزار، دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەو ڕێگەدان بە ھاتنی گەشتیاران، ھاوکات جگە لە گەشتیارانی عێراق ڕێگە بە ھیچ گەشتیارێکی دیکەی وڵاتانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و عێراق نادرێت بێنە ھەرێمی کوردستانەوە.

لێدوانی سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی سلێمانی ، ھاوکاتی ڕاگەیەندراوێکی گەشتوگوزاری سلێمانییە کە ئاشکرای کردووە سەرقاڵی داڕشتنی پلانن بۆ ئاساییبوونەوەی ڕێگەدان بە ھێنانی گەشتتیاری شارەکانی عێراق بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی سلێمانی.