هەولێر.. ئۆتۆمبێلێک خۆی بە گەنجێکدا كێشا و جێی هێشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. ئۆتۆمبێلێک خۆی بە گەنجێکدا كێشا و جێی هێشت

لە ئەنجامی ڕووداوەکە گەنجەکە گیانى لەدەست دا

شەوی شەممە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک خۆی بە گەنجێکدا کێشا و لە ئەنجامدا گەنجەکە گیانی لەدەست دا.

پەیامنێری(باسنیوز) رایگەیاند کە ڕووداوەکە لە شەقامی شۆڕشی شاری هەولێر ڕووی داوە و گەنجەکە لە چێشتخانەیەکی شەقامەکە کاری کردووه و لە کاتی گەڕانەوەی لەسەر کارەکەی ئۆتۆمبێلێک خۆی پێدا کێشاوە.

راشیگەیاند کە لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ئەو گەنجە کە ناوی"هەڤاڵ عەلی"یە گیانی لەدەست داوە و شۆفێرەکەش جێی هێشتووە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.