بەڤیدیۆ.. لە باشووری عێراق هێرش کرایە سەر کاروانێکی هاوکاری هێزە ئەمریکییەکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. لە باشووری عێراق هێرش کرایە سەر کاروانێکی هاوکاری هێزە ئەمریکییەکان

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان دیوانییە - سەماوە هێرش کرایە سەر کاروانێکی هاوکاری لۆجستیی هێزەکانی ئەمریکا.

ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) گوتی: "لە ناوچەی نەجمە لە نێوان دیوانیە و سەماوە هێرشێکی چەکداری کرایە سەر سێ بارهەڵگر کە هاوکارییان بۆ هێزەکانی ئەمریکا دەگواستەوە و سووتێنران".

گوتیشی: "ئەو بارهەڵگرانە شۆفێرەکانیان عێراقی بوون، لەلایەن چەکدارەکانەوە دابەزێنراون و دواتر بارهەڵگرەکان سووتێنراون".

ئەم کردەوانە لە کاتێکدایە، کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە دووچاری هێرشێکی تووند بووەتەوە.