بەرچاوڕوونی لەبارەی دەرماڵەکانەوە دەدرێتە لیژنەی چاکسازی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرچاوڕوونی لەبارەی دەرماڵەکانەوە دەدرێتە لیژنەی چاکسازی

بەرچاوڕوونی لەبارەی دەرماڵەكانەوە بە دەرماڵەی جێگیر و ناجێگرەوە کە چەندین جۆری دەرماڵەن و دەدرێنە فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بە راپۆرتێک دەدرێتە لیژنەی چاکسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو لەسەر بنەمای یاسای چاکسازی بڕیار لەسەر مانەوە یان بڕینیان بدرێت.

بەپێی راپۆرتەکە کە کۆپیەکی تایبەت لە بەردەستی (باسنیوز)دایە، فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دوو جۆر دەرماڵە سوودمەند دەبن کە دەرماڵەی جێگیر وەکوو دەرماڵەی بڕوانامە و هاوسەرگیری و منداڵە، لەگەڵ دەرماڵە ناجێگیرەکان، کە چەندین جۆری دەرماڵەن و بە (١٧) جۆر دەدرێنە وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەکوو دەرماڵەی مەترسی، نیشتەجێبوون، چاودێری، پایە، ڕاژەی زانکۆیی، بڕاوە، خدمە خارجیە، مەوقعی جوگرافی، ئەندازیاری....هتد، کە ئەوانە ئەو دەرماڵانەن کە بەپێی یاسایی چاکسازی رێک دەخرێنەوە و دەبێت بدرێن بەو کەسانەی کە شیاوی وەرگرتنی ئەو دەرماڵانان.

لە راپۆرتەکەدا بۆ هەر دەرماڵەیەک بڕی ئەو پارەیە دیاری کراوە کە دەدرێتە فەرمانبەران، زۆرترین دەرماڵەی ناجێگیر کە دەرماڵەی مەترسی و خۆراکە کە بە هەردووکیان زیاتر لە ٥٠ ملیار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

بەپێی تێبینیی راپۆرتەکە تیایدا هاتووە ”ئەو دەرماڵانە بە شێوەی نارێکخراو دابەش كراون، بەشێوەیەک دەرماڵەی زانکۆیی دەدرێت بە هەموو فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا و مەترسی دەدرێت بە زۆر لە فەرمانبەرانی حکوومەت کە بە فیعلی کاری مەترسیدار ناکەن.

راپۆرتەکە ماوەتەوە بۆ بڕیاری لیژنەی چاکسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تاوەکوو ئێستا بڕیار لەسەر بڕینی هیچ دەرماڵەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەدراوە.