مەسرور بارزانی دەچێتە سلێمانی و بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری دادەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی دەچێتە سلێمانی و بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری دادەنێت

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی ستراتیژی، سەردانی شاری سلێمانی دەكات.

بە پێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، كاتژمێر ٢:٣٠ خولەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١١ی تەمووزی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری سلێمانی، بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری دادەنێن.

 شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بە شەقامە لاوەكییەكانی پاڵیەوە ١٤٦ كیلۆمەترە و بڕیارە بە سێ قۆناغ جێبەجێ بكرێت كە قۆناغی یەكەمی ٣٢ كیلۆمەترە و بە سەرجەم قۆناغەكان، ٤٠٠ ملیار دینار لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ پڕۆژەكە تەرخان كراوە.