د. ئومێد سەباح: بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانووێكی بۆ بەغدا نەهێشتۆتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

د. ئومێد سەباح: بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانووێكی بۆ بەغدا نەهێشتۆتەوە

”هەرچەندە سەردانمان نەكردووە بەڵام لە پەیوەندیداین و گفتوگۆكان بەردەوامن“

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بیانووێكی بۆ حكوومەتی عێراقی فیدرال نەهێشتۆتەوە.

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە ١٦ی نیسانی ئەمساڵەوە كە عێراق بودجە و مووچەی كوردستانی بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی بڕی،

شەش جار شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كردووە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەوان داوای یەك شتیان لە عێراق كردووە، ئەویش گفتوگۆكان لەسەر بنەمای دەستووری ٢٠٠٥ی عێراق بێت. گوتیشی: ”ئێمە لە گفتوگۆ بەردەوام دەبین، راستە نەچوینەتەوە بەڵام گفتوگۆ و پەیوەندیمان بەردەوامە، ئێمە و ئەوانیش بەدوای دەرچەیەكی دەستووریدا دەگەڕێین“.

ئومێد سەباح لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ كەناڵی (كوردستان ٢٤) ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”ئێمە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی هەموو ڕێكارێكین و هەموو نەرمییەكمان دەربڕیوە بەپێی دەستوور بگەینە ڕێككەوتن. هیچ بیانوێكمان بۆ عێراق نەهێشتۆتەوە تا بگەینە رێككەوتن، هەموو نەرمییەكمان نواندووە، ئیتر لەسەر عێراق ماوەتەوە كە چەند دێتە پێشەوە“.