كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی: تەرمی مردووانی پەتای کۆرۆنا بە پێی ڕێنوێنی جیهانی بە خاک دەسپێردرێن


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەپێی ڕێنوێنی تەندروستیی جیھانی تەرمی مردووانی پەتای کۆرۆنا دەنێژرێن و تا ئێستاش نزیکەی ٣٠٠ ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان بە پەتاکە گیانیان لەدەست داوە.


د.محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە لەسەر ئاستی تەندروستی شارەکان ، تیمی تایبەت بۆ ناشتنی مردووان بە پەتای کۆرۆنا پێک ھێندراوە و بەپێی رێنمایی تایبەت لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کە بەھاوکاری لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیھانی، داڕێژڕاوە و بەکۆمەڵێک رێوشوێنی تایبەت و بە ئامادەبوونی پیاوی ئایینی مردووەکە دەنێژرێ.


گوتیشی تا ئێستا ٢٩٤ کەس لە ھەرێمی کوردستان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ھەندێکیان لە شوێنی تایبەت و ھەندێکی دیکەش بەڕێوشوێنی تایبەت لە گۆرۆستانی گشتی بە خاک سپێردراون.


د.محەمەد قادر باسی لەوەشی کرد تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان زیاتر پیاوانن، بەڵام بۆ مردوان بە پەتاکە تا ئێستا ئامارەکەمان و ڕوەوە لەیەک جیا نەکردوەتەوە.