خانمە ئەکتەر سامرەند دارا، کە ماوەی چەند ساڵێکە بێ دابڕان کاری هونەری شانۆی کۆمیدیا دەکات، باس لە ئەزموونی کاری خۆی لە هونەردا دەکات و دەڵێت" لە پاڵ کاری هونەری شانۆدا زۆرێک لە هەوادارەکانم داوام لێ دەکان گۆرانیش بڵێم".
سامرەند بۆ (باس‌نیوز) گوتی: " من له ساڵی ٢٠١٤دا ده‌ستمكردووه به كاری هونه‌ری و یه‌كه‌م ئه‌زموونم هه‌ر له بەرنامەی (به‌زمی به‌زم) بووه و هه‌میشه ده‌وروبه‌رم هانیان ده‌دام و پێیان دەگوتم تۆ زۆر به‌توانای یان نواندن بكه یان گۆرانی بڵئ، ئەوەبوو دوای هه‌وڵدانم هونەری شانۆ بوو بە قسمەتم و ئێستاش خانه‌واده‌كه‌م زۆر هاوکاریم دەکەن، به‌تایبه‌تی باوكم من تا هه‌م قه‌رزداری خانه‌واده‌كه‌مم بۆ ئه‌و هه‌موو پشتگیریه جوانه‌یان و هیوادارم هه‌موو باوكیك وه‌ك باوكی من بێت و هاوکاری کچەکانیان بن بۆ کاری هونەری".
گوتیشی: "هونه‌ر كه‌مێك ئازادی لئ سه‌ندومەتەوە، به‌ڵام ناوبانگ و هه‌وادارێكی باشی به‌من به‌خشیووە و ئێستاش تەنها کاری هونەری دەکەم، بەڵام جگە لە کاری هونەریش له رابردوودا ئارایشتگام هه‌بووه و کاری بەرگدووریم كردووه، هەروەها كافتریام هه‌بووه و ئه‌زموونێكی كه‌میشم له کاری فۆتۆگرافی هه‌یه و ئەگەر کاری هونەریشم نەکردبا حەزم دەکرد بووبام بە بازرگان".
زیاتر گوتی: "پێویستە لەسەر هەموو هونەرمەندێکی سەرکەوتوو ئه‌و په‌یامه‌ی کە پێیه‌تی بیگه‌ینێته هەوادارەکانی، هه‌روه‌ها پیویسته گوئ بۆ بینه‌ره‌كه‌ی خۆی بگرێت و سەرجەم هونەرمەندەکانیش كاری جوانیان کردووە هه‌ر كه‌سه و به پێی توانای خۆی و ده‌ستخۆشیم بۆهه‌موو هاوپیشه‌كانم هه‌یه، لەبارەی پەیوەندیشم لەگەڵ هونەرمەندەکانی دیکە بەخۆشحاڵیەوە له‌گه‌ڵ كه‌س كێشه‌م نیه و هیوای سه‌ركه‌وتنم بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك هه‌یه ".
باسی لە ئەوەش کرد " هونه‌ر بۆ من هەم پیشەیە هەم خولیا، لەبەرئەوەی هونەر له ناخمدایه، به‌ڵام ئێستا بژێوی ژیانمیشم له‌سه‌ر هونه‌ره‌كه‌مه و پێم وایە کاری هونەری جیاوازی نیه ئافره‌ت بیت یاخود پیاو، گرنگ ئه‌وه‌یه بوێربی به هه‌ندیك ره‌خنه نه‌روخێیت به‌ڵكو به‌ره‌و پیش بچیت، هەروەها پەیامم بۆ هەموو خانمان ئەوەیە، ته‌نیا ده‌ڵیم ئافره‌ت هیچی له پیاو كه‌متر نیه و تۆ ده‌توانی ده‌ست پێبکەیت".
لەبارەی ئەو پرسیارەی کە زۆرێک لە هەوادارەکانی بە دەنگی سەرسامن و داوای لێ دەکەن گۆرانی بڵێت سامرەند گوتی: "هه‌وڵم نه‌داوه ببم بە گۆرانیبێژ، به‌ڵام زۆر له هەوادارەکانم داوام لئ ده‌كه‌ن گۆرانی بڵێم خۆشم حه‌زم لێیه، بەڵام نازانم ژیان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م پئ ده‌دات یان نا".
لەبارەی بەرنامەی بەزمی بەزمەوە گوتی: "بەرنامەی ( به‌زمی به‌زم) تاكه بەرنامەیە له‌بواری كۆمیدیادا تاوەکو ئه‌م كاته زۆره به‌رده‌وام بێت كاتێك (به‌زمی به‌زم) ده‌ستی پیكرد كورد له‌ناخۆشی و نه هامه‌تیه‌كی زۆردابوو به هۆی شه‌ری داعش، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و بەرنامەیه وایكرد دڵی دایكه شەهیدو منداڵه شه‌هید خۆش بكات و خه‌نده بخاته سه‌ر لێوی بینه‌ر".