پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە بە تۆمەتی داربڕین سێ سەرپێچیکار دەستگیر کراون کە 30 ی داری گەورەیان بڕیوەتەوە.
عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانێ، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادارکراین لەنزیک گوندی( ژاڵە) لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک داری گەورە و بەتەمەن بڕدراوە، دەست بەجێ مەفرەزەیەکی هاوبەشی هەردوو بنکەی پۆلیسی دارستانی بەکرەجۆ و تانجەرۆ گەیشتنە شوێنی سەرپێچیەکە".
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، کە سەرپێچیکارن 30 ی داری گەورەی بەتەمەنیان بڕیوەتەوە و بەوهۆکارەش سێ هاووڵاتی سەپێچیکار دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر یەک شۆفڵدا.
ڕاشیگەیاند: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچیکاران ڕێکخراوە و دۆسیەکە ڕادەستی دادوەرکراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".