كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان: پشتیوانی لە تیمی گۆڕان لە نێو حکوومەت دەکەین

جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆی ئەنجامدا لە کۆتاییدا راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا رایدەگەیەنێت " بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانی تەواوی تیمی خۆی دەکات لە حکوومەتدا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان جەختی کردەوە لە سەر ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی و بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانیش لە کابینەی نۆ تەنیا بەم ئامانجەیە و لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی تەواوی تیمی خۆی دەکات لە حکوومەتدا

ڕاگەیەندراوەکە کە لە چەند خاڵێک پێکهاتووە لە یەکێک لە خاڵەکاندا هاتووە "بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاری لە حکوومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئەنجام ئەدات".

جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاشیدەگەیەنێ"دڵنیاین ئەتوانین قەیرانی نەخوازراوی سیاسی و دارایی بە بەشداری چاکسازیخوازان و هاونیشتیمانیان تێئەپەڕێنێت".