كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە عێراق 103 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 170 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 170 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 623 کەسیش چاکبووەتەوە، 103 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 69 هەزار و 612 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 39 هەزار و 502 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و 882 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.