مەكتەبی سیاسیی یەكێتی سەرۆكی فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی سەرۆكی فراكسیۆنی حزبەكەی لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕی

 

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەكات.

زیاد جەباری، كە تائێستا ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی بوو لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”ئەمڕۆ لە لایەن مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە ئاگادار کرامەوە کە بە فەرمی بووم بە سەرۆکی فراکسیۆنەكەمان“.

ڕوونیشی كردەوە كە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە فەرمی فراكسیۆنەكەیانی لەبارەی دانانی ئەو بە سەرۆكی فراكسیۆنەكە ئاگادار كردۆتەوە.

هەر لەمبارەیەوە میدیای فەرمیی یەكێتی بڵاوی كردۆتەوە كە بڕیارەكە لە كۆبوونەوەی ١ی تەمووزی ٢٠٢٠ی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا دراوە و بۆ جێبەجێكردنیشی، دەبێت فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن و بڕیار لەبارەی گۆڕانكارییەكە بدەن.

لە سەرەتای دەست بەكاربوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانەوە تاوەكوو ئێستا، جەمال حەوێز سەرۆكایەتیی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەكرد.