وادەی دەست پێكردنی دەوامی دامودەزگا حكوومییەكان لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرا كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وادەی دەست پێكردنی دەوامی دامودەزگا حكوومییەكان لە پارێزگای سلێمانی ئاشكرا كرا

 

سەرۆكی لێژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێكی تازەی راگەیاند كە یەكێك لەو بڕیارانە، دەست پێكردنەوەی دەوامی دامودەزگا حكوومییەكانی سنووری پارێزگاكەیە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی لێژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكان لە پارێزگاكە، گشتاندنێكی ئاراستەی سەرجەم یەکە کارگێڕی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە و تێیدا ئاماژەی بە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی تەمووزی ٢٠٢٠ی لێژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا كردووە كە تێیدا چەند بڕیارێك دەركراوە:

١- بەردەوامبوون لەسەر ئەو خاڵانەی لە گشتاندنی ڕۆژی (٢٠٢٠/٧/٣)ی لێژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا دیاریکراون، (جگە لەو خاڵانەی لە گشتاندنە تازەكەدا زیاد كراون).

٢- لە ڕۆژی یەکشەممە (٢٠٢٠/٧/١٢)وە دەوامی فەرمیی گشت دامودەزگا حكوومییەكان بەپێی بڕیار و مەرج و ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پێشتر ڕاگەیەندراون، دەستپێدەکاتەوە.

٣- هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا لە ڕۆژی (٢٠٢٠/٧/١٢)وە بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان ئاسایی دەکرێتەوە.

٤- سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانیی بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچی و لادان و زیادەڕەوییەک دەگرنەبەر و ئەرکی هەموو هاووڵاتییان و دامودەزگا حکومییەکان و دامەزراوە دادوەرییەکان و کەرتی تایبەتە هاوکارو هەماهەنگیان بن.

٥- لە ڕۆژی شەممە (٢٠٢٠/٧/١١)وە تاقیکردنەوە وەزارییەکانی (١٢)ی ئامادەیی دەستپێدەکات، بۆ باش بەڕێوەچوونی کەشی تاقیکردنەوەکان و لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بە سوپاسەوە موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، کارەبای پێویست لە ڕۆژ و ماوەی دیاریکراوی تاقیکردنەوەکاندا بۆ خوێندنگا و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکەن.