لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی سامانی رێبەری ئیخوان موسلیمینی تونس دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی سامانی رێبەری ئیخوان موسلیمینی تونس دەکرێت

لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی دژەگەندەڵیدا، لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی سامانی رێبەری رەوتی ئیخوان موسلیمینی تونس دەکرێت.

لە تونس رەوتێک لەژێر ناوی ”ئەو سامانەت لەکوێ بوو؟“ دەستی بەکار کردووە و بڕیارە یەکەم کەسیش، کە ئەو پرسیارەی لێدەکرێت، راشد غەنوشی، رێبەری بزووتنەوەی نەهزە (ئیخوان موسلیمین)ی تونس بێت.

رەوتی دژە گەندەڵی هەڵمەتی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لە سامانی بەرپرسانی باڵای وڵات دەست پێکردووە و رێکخەرانیشی رایانگەیاندووە، کە دوو ئامانجیان هەیە، یەکەمیان رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران و دووەمیش راگرتنی بەهەدەردانی سامانی وڵاتە.

چالاکوانانی تونس باس لەوە دەکەن، کە راشد غەنوشی هیچ بازرگانییەکی نەکردووە، بەڵام سامانێکی زۆری هەیە و ئەوەش جێی گومانە، بەڵام غەنوشی ئەو هەڵمەتە بە شێواندنی ناوبانگی پارتی نەهزە و سەرکردەکانی تۆمەتبار دەکات.

راشد غەنوشی لە ساڵی 1941 لەدایک بووە. لە سەرەتای 90ـەکانی سەدەی رابردوو وەک پەنابەر رووی لە بەریتانیا کرد و دوای رووخاندنی رژێمی زەینولعابدین بن عەلی لەساڵی 2011، گەڕایەوە وڵاتەکەی.

غەنوشی ئێستا چەندین پۆستی باڵای لە وڵاتەکەی و جیهانی ئیسلامی هەیە، کە بریتین لە؛

- سەرۆکی پەرلەمانی تونس

- رێبەری بزووتنەوەی نەهزەی تونس

- یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی مسوڵمان بۆ کاروباری کێشە و کەمەنەتەوەکان

- جێگری ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی مسوڵمان

- ئەندامی نووسینگەی ئیرشاد لە رەوتی ئیخوان موسلیمینی جیهان