كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هونەرمەندێکی عێراقی چاکبوونەوەی خۆی لە کۆرۆنا رادەگەیەنێت

هونەرمەندێکی عێراق چاکبوونەوەی خۆی لە تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-7-2020، هونەرمەندی کۆمیدیی عێراقی ئیحسان دەعدوش لەهەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، سێ پشکنینی کۆتایی بۆ کراوە و دەرکەوتووە بە تەواوی چاک بووەتەوە.

ئیحسان دەعدوش هەروەها رایەگیاندووە، دەگەڕێتەوە ماڵەوە و بۆ ماوەی 15 رۆژ خۆی کەرەنتین دەکات.

رۆژی 29-6-2020، جەبار جودی، نەقیبی هونەرمەندانی عێراق تووشبوونیئیحسان دەعدوشی بە پەتای کۆرۆنا، راگەیاند.