كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەلاحەدین دەمیرتاش: ئاكەپە لە یەكەم هەڵبژاردنی داهاتوودا تووشی شكستێكی گەورە دەبێت

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی زیندانیکراوی پێشووی هەدەپە، پێی وایە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئاكەپە تووشی شكستێكی گەورە دەبێت و كورسیی دەسەڵات لەدەست دەدات، بۆیە دەبێت ئۆپۆزسیۆنی توركیا خۆی بۆ هاتنە سەر كورسیی دەسەڵات ئامادە بكات.

دەمیرتاش كە لە ٤_١١_٢٠١٦ ەوە لە گرتووخانەی ئێدرنە زیندانی كراوە، لە پێگەی خۆی لە تویتەر بۆچوونی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا بڵاو كردووەتەوە.

دەمیرتاش پێی وایە، ئاكەپە لە هەلبژاردنی داهاتووتووشی شكست دەبێتەوە و ئیدی ناتوانێت بەتەنیا توركیا بونیاد بنێتەوە، بۆیە پێویستە ئەڵتەرناتیڤێكی بەهێزی بۆ دابنرێت.

دەمیرتاش لە درێژە نووسیویە: "ئۆپۆزسیۆنی توركیا لەبەردەم بەرپرسیارییەتێكی گەورە دایە و ئیدی دەبێت خۆی بە نزیك لە كورسی دەسەڵات ببینێت، چونكە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئاكەپە شكست دەهێنێت. دەبێ ئۆپۆزسیۆن راستەوخۆ بچێتە ناو خەڵك و لەگەڵ میدیا و كەسە ئەكادیمییەكاندا گفتوگۆ لەو ڕووەوە بكات".

بەپێی بۆچوونی دەمیرتاش، هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ توركیا زۆر مێژوویی و گرنگ و بە بایەخ دەبێت، چونكە هەلێكی زێڕین دێتە پێشەوە بۆ بونیادنانی دیموكراتی.