ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان تاوتوێ كرا، كه تيايدا پلاسخارت پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا دووپات كرده‌وه و رايگه‌ياند هه‌ردوولا هان ده‌ده‌ن له گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌يه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه‌دا هه‌ردوولا باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر لێكه‌وته هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى و رێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه.