تەرمی ژمارەیەک کۆچبەری دیکە لە دەریاچەی وان دۆزرانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەرمی ژمارەیەک کۆچبەری دیکە لە دەریاچەی وان دۆزرانەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، تەرمى پێنج کۆچبەرى ترى ناو یەختە بێسەر و شوێنەکەى دەریاچەى وان دۆزرانەوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "گەڕان و سۆراخکردن بە شوێن یەختە تێکشاو و بێسەروشوینەکەى دەریاچەى وان بەردەوامە بۆ ئەو مەبەستەش تورکیا تیمێکی مەلەوانیی سەر بە هێزە دەریایەکانى لە ئیستانبوڵەوە گواستووەتەوە دەریاچەى وان بەمەبەستى خێراکردنى پرۆسەى گەڕاندن بە ناو دەریاچەکەدا".

گوتیشی: "تیمەکە لە لە ناو ئاودا لە ڕێگەى ئامێرى پێشکەوتوو لە ئاسمانیشە وە بە فڕۆکە دەستیان بە پرۆسەى گەرانەکە کردووە و توانراوە پێنج تەرمى تر لەو کۆچبەرانە بدۆزنەوە کە لە ناو یەختە بوون، هەر ئەو تیمە بە هاوکارى تیمەکانى ترى ناوچەکە پێنج کەسیان بە هۆکارى ڕووداوەکە دەستگیر کردووە" .


هەروەها ڕایگەیاند: "پێشتر تەرمى شەش کۆچبەرى ترى ناو یەختەکە دۆزرابوونەوە و بەمەش تا ئیستا ژمارەى تەرمى ئەو کۆچبەرانەى کە لە ناو یەختە نقومبووەکەدا دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە ١١ کۆچبەر و بە پێى زانیاریەکانیش تا ئیستا نازانرێت کە یەختەکە چەند کۆچبەرى تێدابووە و کۆچبەرەکانیش خەڵکى کام لە وڵاتان بوون، بەڵام کۆچبەری کورد و عێراقیشیان لەگەڵە".