سوپاسالاری پێشمەرگە: پێشمەرگە و سوپای عێراق لە رێککەوتن نزیکن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سوپاسالاری پێشمەرگە: پێشمەرگە و سوپای عێراق لە رێککەوتن نزیکن

سوپاسالاری پێشمەرگە لە لێدوانێکیدا چەند زانیارییەک سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە لە رێککەوتن نزیکن و بەم زووانە شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.


فه‌ریق جەمال ئێمینكی، بۆ (باسنیوز)گوتی: "خاڵه‌كانی گفتوگۆی نێوان وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە ئەرێنین، ئەمەش دوای ئەوە ھات كە ھەفتەی ڕابردوو شاندی ئێمە لەگەڵ لیژنەی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق لە فەرماندەیی ھێزەكانی ھاوبەش ئەنجام درا، بۆیە گفتوگۆی نێوانمان بەردەوام دەبێت تاوەكو دەگەینە رێككەوتن رێككه‌وتنیش سه‌ره‌تا پێویستی به‌ لێگه‌یشتن و خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه‌".

گوتیشی: "ئه‌وه‌ی گفتوگۆی زیاتری ده‌وێت بریتییه‌ له‌ ھێزی ھاوبەش و بازگەی ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش گه‌شبینین بۆ ئه‌مه‌ش بگه‌ینه‌ لێگه‌یشتن تائێستاش كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوونە و لە زۆر خاڵ لێك نزیكین، بڕیاریشە شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش سەردانی ھەرێمی کوردستان بكات ".

له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك، ئیمنكی ده‌شڵێت: "بۆ گەرانەوەی ھێزی پێشمەرگە تا ئێستا نەگەیشتووینەتە خاڵی كۆتایی و گفتوگۆ بەردەوامە".