ڕاپەڕین.. 11 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕاپەڕین.. 11 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، 11 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە دەڤەرەکە چاکبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەکانیان.

تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "دوای وەرگرتنی ڕێنمایی و داخڵکردن و مانەوەیان لە کەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشییە گوازراوەکان و سەرپەرشتیکردنی توشبووان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان، ڕۆژی سێشەممە 11 حاڵەتی چاکبوونەوەی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوروی ئیدارەی ڕاپەرین تۆمارکران".


گوتیشی: "ئێستا کۆی ژمارەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لە سنووری ڕاپەڕین چاکبوونەتەوە گەیشتە 58 کەس، هەروەها هاووڵاتیانی سنوورەکەمان دڵنیا دەکەینەوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنیان و داوایان لێدەکەین خۆیان و ماڵ و منداڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن و هاوکارمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە".