بۆ هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن ترەمپ پەنا بۆ تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی نوێ دەبات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن ترەمپ پەنا بۆ تۆڕێكی كۆمەڵایەتیی نوێ دەبات


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی ئەمریكا ستراتیژیەتی خۆی دەگۆڕێ و بیری لەوە كردووەتەوە پشت بە تۆڕی كۆمەڵایەتیی Parler ببات.


ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی نووسیویەتی لە هەڵبژاردنەكانی مانگی نۆڤبەری ئەمساڵدا، تۆڕە كۆمەڵایەیەتییەكانی تویتەر و فەیسبووك و سنابچات هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ ترەمپ ناكەن، بۆیە ترەمپ بیری لەوە كردووەتەوە تۆڕی (Parler) بەكاربهێنێ، كە ئەویش تۆڕێكی كۆمەڵایەتییە هاوشێوەی تویتەر و فەیسبووك.


گاردیان نووسیویەتی ترەمپ بۆیە پەنای بۆ (Parler) بردووە، چونكە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای Parler گوتبووی هیچ سانسۆرێك و چاودێرییەك ناخەنە سەر ئەو كەسانەی نووسین لە Parler بڵاو دەكەنەوە.