ده‌بێ کوردستان له‌سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه بێت
بۆ دڵنیایی و پارێزگاری، ده‌بێت تێکۆشانمان پێکه‌وه بێت،
خوشک و برایانه پێکه‌وه له مهاباده‌وه بۆ دیاربه‌کر
خه‌باتمان پڕ له گڕ و لێویشمان پڕ شه‌کر،
له حه‌مرینه‌وه بۆ عه‌فرین
سروودێکین بۆ سه‌رکه‌وتن، بۆ نه‌به‌زیین،
کچانی ڕۆژئاوا و شانازییمان
ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه و شکۆی کوردایه‌تییمان،
لێگه‌ڕێن ئه‌م په‌یامه به گوێی جیهاندا بده‌ین
لێگه‌رێن ملوانکه‌ی سه‌روه‌ریی کورد به گه‌ردنی یه‌کدا بکه‌ین،
کچانی کورد و شانازییان
کوردستان و تێکۆشانی کورد بۆ یه‌کپارچه‌ییان،
ده‌بێت کوردستان له‌سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه بێت
بۆ دڵنیایی و پارێزگاری، ده‌بێت تێکۆشانمان پێکه‌وه بێت،
کوردستان یه‌که‌م جار، ئینجا باوه‌ڕ
ئاوڕ نه‌ده‌ینه‌وه له قرووسکه‌ی چه‌قه‌ڵ، له حه‌په‌ی سه‌گوه‌ڕ،
یه‌کێتیی و ماف و ئازادییمان
ڕه‌نجی کورد و سه‌روه‌رییمان،
لێگه‌ڕێن دڵی خوشک و برایانه‌مان
خۆشه‌ویستیی قووڵی کوردانه‌مان،
بۆ یه‌کێتی و ماف و ئازادی لێ بدات
په‌یامێک بۆ جیهان بنێرین
که‌س نه‌وێرێت، په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه به ڕووماندا هه‌ڵبڕێت،
بدره‌وشێره‌وه کوردستانی ئازیز
نامه‌وێت چیتر وه‌ها بتبینم، دڵته‌نگ و ڕۆح زیز،
بدره‌وشێره‌وه نیشتمان
ئازاد و سه‌ربه‌رز بژی
تۆش پارچه‌یه‌کی له جیهان