مەسرور بارزانی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆك ڕادەسپێرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆك ڕادەسپێرێت

لەبارەی چەند خەرجییەكی خوێندنی كوردییە لە قەزاكانی شنگال و مووسڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەریەك لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆكی ڕاسپاردووە.

وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای كرد، لەبارەی قوتابیانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی - خوێندنی كوردی لە قەزای شنگال و دەوروبەری مووسڵ كە لە پارێزگای دهۆك تاقیكردنەوەكان ئەنجام دەدەن، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەریەك لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆكی راسپاردووە تاوەكوو تەواوی خەرجیی ڕێكارە تەندروستییەكان و گواستنەوە و مانەوە و خواردنی قوتابیان لە ئەستۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت.

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

سەبارەت بە قوتابیانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی ـ خوێندنی کوردی کە لەقەزای شنگال و دەوروبەری موسڵ ، لە پارێزگای دهۆک تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن ، رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەڕێزان وەزیری پەروەردە و پارێزگاری دهۆک ی راسپارد ، کەتەواوی خەرجی  رێککارە تەندروستیەکان و گواستنەوە و  مانەوەو خواردنی قوتابیان لەئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

             ٢٠٢٠/٧/٧