بوومەلەرزە شارێکی پارێزگای کرماشانی هەژاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بوومەلەرزە شارێکی پارێزگای کرماشانی هەژاند

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بو گوڕی 4.4 بە پلەی ڕیختەر شاری قەسرشیرینی لە پارێزگای کرماشان هژاندووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (میهر) ئەو بوومەلەرزەیە کاتژمێر 1:22 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.7.7 بەکاتی ئێران لە 9 کیلۆمەتریی شاری قەسرشیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان ڕووی داوە.

بەپێی زانایرییەکان سەنتەری بوومەلەرزەکە قەسر شیرین بووە کەلە مەودای 22 کیلۆمەتریی خانەقین هەڵکەوتووە و لەوێش هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەگەری زیانەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.

شارە سنوورییەکانی قەسرشیرین و سەرپێڵ، زەهاو، ئەزگلە و جوانڕۆ لە پاریزگای کرماشان لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بوونەتە ناوەندی بوومەلەرزە و چەندین بوومەلەرزەی گەورە تێیاندا ڕووی داوە زیان و خەساری گیانیی زۆری لێ کەوتووەتەوە.