ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان بە پێویستی دەزانێت، حزبەكانی كوردستان بەیەكەوە ئەم دۆخە تێپەڕێنن و هەوڵی یەكڕیزی و كۆدەنگی بدەن.
عەباس فه‌تاح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتى به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند، له هه‌موو بارودۆخێك كه كێشه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان دێته پێشەوە، پێویسته بخرێته بەرباس بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته كێشه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان و بارودۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بەپێی توانا هەوڵی چارەسەركردنیان بدرێن و حزبەكان هەوڵ بدەن خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی كوردستان فەراهەم بكەن.
ڕوونیشی كردەوە كە پارتی، یەكێتی، گۆڕان و حزبەكانی دیكە، لەم بارودۆخەدا بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتەوە، هەوڵی خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بدەن، ”با ده‌سه‌ڵات كارى خۆى بكات و خزمه‌ت بكات. پێویسته حزبه‌كانیش ته‌بایى و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا بەهێز بكەن و ئه‌ركى حزبه‌كان ئه‌وه‌یه كه خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه، بە تایبه‌تیش یه‌كێتى و پارتى كە دوو حزبی حكومرانن له‌م وڵاته‌دا، چه‌ندین ساڵه خزمه‌ت ده‌كه‌ن، پێویسته كۆبوونەوە بكه‌ن و ئه‌و كێشانه‌ى كه هەن، بچووكى بكه‌نه‌وه و نه‌هێلێن گه‌وره بێت“.
پەرلەمانتارەكەی یەكێتی پێیوایە كە ئەندامانی پەرلەمان كاریان ئەوەیە قسە لەسەر كەموكوڕییەكان بكەن، بەڵام ”ناكرێت وه‌ڵام و وەڵامكاری هه‌بێت، پێویسته له‌م دۆخه هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌یه‌كه‌وه دابنیشن و به‌یه‌كه‌وه‌ش كۆده‌نگ و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك گوتار بن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى و خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان“.