كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی: هەر کەسێک بە بڕە پارەیەکی زۆر لە ماڵەوە نەخۆش چارەسەر بکات سزا دەدرێت

بەهۆی پڕبوونی بەشێک لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا، ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لەماڵەوە چارەسەر وەردەگرن، بەڵام بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانیان بەشێک لەو پزیشک و پەرستارانەی لە کەرتی تایبەتن بە بڕە پارەیەکی زۆر چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا دەکەن، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ کارێکی نایاساییە و هەر کەسێک ئەمە بکات، و سزا دەدرێت.

د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "تا ئێستا وەکو وەزارەتی تەندروستی بابەتی کەرەنتینەکردنی ماڵەوە نەکەوتۆتە باری جێبەجێ کردنەوە و هەموو نەخۆشەکان دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشکی دابن لەلایەن ئەو شوێن و کارمەندانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دیاری کراوە".

ڕاشیگەیاند: "چارەسەرکردنی هەر حاڵەتێک بەبێ ئاگاداری وەزارەتی تەندروستی، نایاساییە و رێگەپێدراو نیە، هەر کەسێکیش ئەم کارە بکات، رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە و سزا دەدرێت".