كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هونەرمەند ئەرسەلان دەروێش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

تا ئێستا١٤ ھونەرمەند لە ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوونە

سەرۆکی لقی ھەولێری ھونەرمەندانی کوردستان رایدەگەیەنیێت ھونەرمەند ئەرسەلان دەروێش لە شاری ھەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە تا ئێستاش لە ھەرێمی کوردستان١٤ ھونەرمەند تووشی ڤایرۆسەکە بوونە.

ھیوا سوعاد، سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتیی ھونەرمەندانی کوردستان بە(باسنیوز)ی راگەیاند تا ئێستا١٤ ھونەرمەند لە ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ئەمرۆ ھونەرمەند و دەرهێندەر ئەرسەلان دەروێش لە شاری ھەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

سەرۆکی لقی ھەولێری ھونەرمەندان گوتیشی لەو ١٤ ھونەرمەندە یەک ھونەرمەند کۆچی دوای کردووە و دۆخی تەندروستی ئەوانی دیکەش جێگیرە.