كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە خورماتوو پڕۆژە بۆ گەڕەكە توركمان و عەرەبنشینەكان ئەنجام دەدرێت و گەڕەکە كوردییەكانیش پشتگوێخراون


لە خورماتوو، ئیدارەی سەپێنداروی شارەكە هیچ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكە كوردییەكان ئەنجام نادات، بەرپرسێكیش ڕایدەگەیەنێت، لە خورماتوو پڕۆژە بۆ گەڕەكە توركمان و عەرەنشینەكان ئەنجام دەدرێت، بەڵام گەڕەكە كوردییەكان پشتگوێ خراون.

ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێستا زۆربەی زۆری پڕۆژەكان لە گەڕەكە توركمان و عەرەب نشینەكانی خورماتوو ئەنجام دەدرێت و گەڕەكە كوردییەكانی شارەكەش بەتەواوەتی لەلایەن ئیدارەی سەپێندراوی خورماتوەوە فەرامۆش كراوە، بەتایبەت باس لەوە دەكرێت كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە هەشت ملیار دینار وەك بودجەی پەرەپێدانی هەرێمایەتی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ خورماتوو خەرج كراوە، بەڵام كەچی دەبینین هیچ بۆ گەڕەكە كوردییەكان نەكراوە".

گوتیشی: "لەو بڕە پارەیەش كە بۆ ئەنجامدانی خزمەتگوزاری بۆ خورماتوو خەرج كراوە هەم هەدەردانی تێدا كراوە و هەمیش ئەوەی كە بكرێت بۆ پڕەژە بۆ ناوچە توركمان و عەرەب نشینەكانە، دانیشتووانی گەڕەكە كوردییەكانیش زۆر ناڕازییان لەسەر ئەوەی كە هیچ خزمەتگوزاریی و پڕۆژەیەكیان بۆ ئەنجام نادرێت".