كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کۆیە.. لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و پێنج کەسی دیکەش زامدار بوون.


عەقید زاهیر محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ھەولێر - کۆیە رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی (ئۆپترا) تایبەت و ئۆتۆمبێلێکی (نیسان دەبڵ) ڕوویدا و لە ئەنجامدا بووە ھۆی برینداربوونی پێنچ کەس و گیان لەدەستدانی کەسێکی دیکە".

گوتیشی: "ڕووداوەکە لەئەنجامی تێپەڕاندنی ھەڵە ڕوویداوە و ڕێککارە یاساییەکان گیراونەتەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".