بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر باندێكی بازرگانیكردن به ماددهی هۆشبهر دهستگیرکرد.
بەپێی راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "دواى به دواداچونێکی ورد و زانیاری پێش وەخت بە هەبوونی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە شاری هەولێر کە ئامادە کرابوو ڕەوانەبکرێت بۆ دەرەوەی ووڵات ئەمڕۆ ٦ی ٧ی ٢٠٢٠، لە چالاکییەکی کەم وێنەدا توانرا باندێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کە لە چوار تۆمەتبار پێکهاتبوون کەیەکێکیان هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانییە لەکاتی مامەڵە کردن هەردوو تەرەف کڕیار و فرۆشیار دەستگیربکرێت کە لەهەوڵدابوون هەرێمی کوردستان وەك تڕانزێت بەکاربهێنن".
روونیشکراوەتەوە، توانرا دەست بەسەر ۸٠ قاڵب ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین) کە بڕەکەی ٤٠ چل کیلۆ گرام بوو بگیرێت، تۆمەتبارەکانیش بەپێی یاسای ۱٤ ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.