كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چاودێرێكی سیاسی لە بەغدا تیرۆر كرا

ڕەخنەی لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی گرتبوو


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هیشام هاشمی چاودێری سیاسیی ناسراوی عێراق و پسپۆری ئاسایشی لەناو شاری بەغدا تیرۆر كرا.


سەرچاوەیەكی ئاسایشی عێراقی ئاشكرای كرد هاشمی لەناو بەغدا لەلایەن چەكداری نەناسراوەوە بە گوللە لە سەری دراوە و لەگەڵ گەیشتنی بە نەخۆشخانەی ئیبن نەفیس، گیانی لەدەست داوە.


بەپێی زانیارییەكان، چەكدارەكان بە دوو ماتۆرسیكلەوە لە گەڕەكی زەیونەی بەغدا لەبەردەم ماڵی خۆیدا، هاشمییان تیرۆر كردووە.


هاشمی كە پسپۆری ئاسایشی و چاودێری سیاسی بوو، ئەمڕۆ لە تەمەنی 47 ساڵیدا تیرۆر كرا، بەر لە ماوەیەكیش ڕەخنەی لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و كردنە ئامانجی ناوچەی سەوزی بەغدا گرتبوو لە ڕێگەی ئەو مووشەك و هاوەنانەی شەوانە لە شوێنی نەزاندراوەوە ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دەكرێن.