قایمقامی قەزای سۆران سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە قەزاکە هۆشداریی دەدات و دەلێ ئەمڕۆ رۆژێکی دژوارە بۆ سۆران.
کرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی" ئەوڕۆ ڕۆژێکی پڕ دژوارە بۆ سۆران ، کە ١٤ تووشبووی کۆرۆنامان دیار کەوتن !هەروەها لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە ٢٢ توشبوو وە یەک مردوو".
کرمانج عیزەت دەشڵێ"گومانی توشبووی زیاترمان ھەیە ئیتر یان دەبێ پابەندی رێنماییەکان بین،یان دەبێ چاوەڕێی کارەسات بین".