توركیا بە نیازە لە فڕۆكەخانەكانەوە ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

توركیا بە نیازە لە فڕۆكەخانەكانەوە ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بدات


حكوومەتی توركیا بەنیازە درێژە بە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق بدات، بە شێوەیەك وەكو جاران لەناو فڕۆكەخانەكانەوە گەشتیار ڤیزا وەربگرن.


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند دەستیان بە گفتوگۆ كردووە لەگەڵ لایەنی توركی، بۆ ئەوەی وەكو جاران لەناو فڕۆكەخانەكانی توركیادا ڤیزە بە گەشتیارانی عێراق بدرێ، بەبێ ئەوەی سەردانی باڵوێزخانە و كۆنسوڵگەكانی توركیا بكەن.


ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكراشی كرد كە ئەمڕۆ گفتوگۆكانیان دەست پێكردووە و لایەنی توركی هەڵوێستی ئەرێنی بووە.

هەروەها ڕوونیشی كردەوە گفتوگۆكانیان بۆ ئەوەیە كە لایەنی توركی دەست بكاتەوە بە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتننامەیەی لە ساڵی 2009دا پێكەوە ئیمزایان كردووە، تا هاووڵاتییانی عێراق لە فڕۆكەخانەكانی توركیادا ڤیزایان پێبدرێت.