كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. گەنجێک بە تۆمەتی تێکدانی یاریگای زانکۆی مووسڵ دەستگیر کرا

سەرۆکایەتیی زانکۆی مووسڵ دەستگیرکردنی گەنجێکی بە تۆمەتی تێکدانی یاریگای زانکۆکە، راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 6-7-2020، سەرۆکایەتیی زانکۆی مووسڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو گەنجەی یاریگای زانکۆکەی تێکداوە کارێکی ”نابەرپرسانە و شەرمەزارکەر“ی کردووە.

سەرۆکایەتیی زانکۆی مووسڵ هەروەها رایگەیاندووە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە مووسڵ گەنجەکەی دەستگیر کردووە.

پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کرایەوە، کە تێیدا دەردەکەوێ، شۆفێرێک بە سووڕانەوە و خراپ هاژووشتن، یاریگاکەی تێک دا.