كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی كرد

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بەشداربوون، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ڕەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا.

دوای گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەشنووسی چەند پەیڕەوێکی ناوخۆ کە لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراون، تێبینی و سەرنجی پێویست لە لایەن بەشداربووانەوە خرایەڕوو، پاشان بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێن.