كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

داعش گوندێكی سنووری خانەقینی هاوەنباران كرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تیرۆریستانی داعش ژمارەیەك گوللە هاوەنیان ئاراستەی گوندێكی سنوری شارەدێی سەعدیەی سەر بە قەزای خانەقین كردووە.

ئەحمەد وڕگوشی، بەرێوەبەری شارەدێی سەعدیە، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "كاتژمێر 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6/7/2020، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ژمارەیەك گوللەهاوەن ئاراستەی گوندی "مەرجانە"ی نزیك بە شارەدێی سەعدیە كرا، بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە."

گوتیشی: "گوللەهاونەكان لەناو زەویی جووتیاران كەوتوونەتەوە و دواتر لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێ كردووە بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی شوێنی ئاراستەكردنی ئەو گوللەهاوەنانە."

هاوکات لەمبارەوە نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش دەستدڕێژیان کردووەتە سەر بنكەیەكی پۆلیس لە سنووری شارەبان کردووە و دواتر پۆلیس بەرەنگاریان بوونەتەوە و تیرۆریستانیش  هەڵاتوون".