كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەروەردەی کەلار لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ قورتابیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییەوە ئاگادارییەک ئاڕاستەی خوێندکارانی دەرەکی دەکات.

ئارام ڕەحیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو خوێندکارانەی پێش تاقیکردنەوەی کۆتایی، تاقیکارییەک دەکەن (تمهیدی) بەشدار دەبن لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و ئەوانەی دەرەکین لە یەک بابەت و دوو بابەت، باجی تاقیکردنەوەکان یەکەم ڕۆژ لە هۆڵی تاقیکردنەوەکان وەردەگرن".

گوتیشی: "ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی (یەک بابەت، دوو بابەت، چاککردنی تێکڕا، ڕاستەوخۆ)یان هەیە، باجی تاقیکردنەوەکان لەو خوێندنگایە وەردەگرێت کە پێشتر خوێندکاری بووە".

ڕوونیشی کردەوە: "بۆ ئەمساڵی خوێندن تەواوی خوێندکارانی پۆلی ۱۲ی زانستی خوێندنگە ئامادەییەکانی ناو شاری کەلار و خوێندکارانی هەردوو خوێندنگەی شەهید هاوار و بێدار لە هۆڵەکانی زانکۆی گەرمیان ـ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، خوێندکارانی پۆلی ۱۲ی وێژەییش دابەش کراون بەسەر هۆڵەکانی ناو شار و خوێندکارانی وێژەیی شارەدێی ڕزگاری لە پەیمانگەی تەکنیکی شاری کەلار تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، خوێندکارانی وێژەیی هەردوو خوێندنگای شەهید هاوار و ئامادەیی بێداریش لە شاری کەلار تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، هەروەها خوێندکارانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەشەکانی پیشەیی و ئیسلامی لە قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن".