كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەهۆی گەردەلوولێکەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شوێن لە هەولێر ئاگریان گرت

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیەنێت کە لە ئەنجامی ئەو بایە بەهێزە و گەردەلوولەی ئێوارەی ئەمڕۆ شاری هەولێری گرتەوە لە چوار شوێن ئاگر کەوتۆتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە بەرێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوە داوە کە ئاگرەکان لەلایەن تیمەکانەوە کۆنتڕۆڵکراون، هەروەها رەتیشیدەکاتەوە کە بەهۆی گەردەلوولەکەوە وێستگەی کارەبای ئازادی لە شاری هەولێر ئاگری گرتبێ.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

لەدوای ئەم گەردەلولە لەماوەی چەند خولەکێک چوار ئاگر لە شاری هەولێر کەوتەوە بەم شێوەیە...

١. ئاگرێک لەنزیک کۆمپانیای ٧٧ هەندێک دارو کۆنە مۆلیدەیەک ئاگری گرتبو کۆنترۆل کرا لەلایەن بنکەی شهید نریمان .

٢. ئاگرێک لەنزیک گومرگی سەوزە لە ڕێگای گوێڕ کەوتۆتەوە لە مۆلیدەیەک ئەویش لەلایەن بنکەی کۆگاکان کۆنترۆل کرا .

٣. ئاگرێک لەشەقامی ١٢٠ م لە کۆنە تایە بەربوە لە نزیک پێشەنگەکانی ئۆتۆمۆبیل تیمەکان خەریکی کوژاندنەوەین وە شوێنەکەی چالە ئۆتۆمۆبیل نایگاتێ بەلام ئێستا بەهۆی شۆفەل خەریکی کۆنترۆل کردنن .

٤. ئاگرێک لە چواردەوری وێستگەی کارەبای ئازادی کەوتەوە تەنها پوش و پەلاش بو گرگرتنی وێستگەی ئازادی دورە لە ڕاستی ئاگرەکەش کوژرایەوە .

راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر