كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای هەریر - قەندیل ڕوویدا

کەسێک گیانی لەدەست دا


پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا.


موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەریر - قەندیل لە نزیک گوندی ئافریان، بارهەڵگرێکی گەورە بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی کێشا بە راگرەکانی شەقام و دواتر وەرگەڕا".


ئاشکراشی کرد، لەئەنجامی رووداوەکە شوفێرەکە گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆریش بەر بارهەڵگر و رێگاوبانەکە کەوت".

گوتیشی: "ئێمە رێنمایی شوفێرانمان بەتایبەتی بارهەڵگرەکان دەکەین، کە لەم وەرزی گەرمایە زۆر گرنگی بە تایەی بارهەڵگرەکانیان بدەن، هەروەها رەچاوی بڕی ئەو بارە بکەن کە باری دەکەن".