كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕووداوێکی هاتوچۆی گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش زامدار بوون.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە (باسینوز)ی راگەیاند: "کاتژمێر3ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر - بەحرکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیئێمی تایبەت بەهۆی تیژرۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دواوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ماکسیمایەکی تایبەت و پاشان بەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوتووە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبا و پاشان چووەتە دیوەکەی تری شەقام و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کڕۆڵای تایبەت کە لە سایدی خۆی بەرەو ناوشاری هەولێر چووە".

راشیگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و دوو کەسی تریش برینداربوونە، یەکێک لەو کەسانەی گیانی لە دەست داوە خودی شۆفێری ئۆتۆمبێلە بیئێمکەیە کە هۆکاری رووداوەکە بووە.


گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیکردەوە کە خێرایی ئۆتۆمبێلە بیئێمەکە لە سەرووی ١٥٠ کلیمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا و وەک لە کامێرەکانی چاودێری دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلە بیئێم و ماکسیماکە پێشبڕکێیان کردووە.