سیریل فه‌تاح، خانمه گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (بابه گیان) بڵاو كرده‌وه.
فه‌ره‌یدوون عه‌بدوڵا به‌رزنجی تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده كردووه، هێمن حوسێن كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، نه‌به‌رد جوانمێری كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
سیریل فه‌تاح خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانی و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه، چه‌ند ساڵێكه له ئه‌ورووپا ده‌ژی.