زانکۆی ڕاپەڕین خۆبەخشانە پشکنینی کۆڕۆنا بۆ هاووڵاتیان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زانکۆی ڕاپەڕین خۆبەخشانە پشکنینی کۆڕۆنا بۆ هاووڵاتیان دەکات

ستافی بەشی تاقیگەی پزیشكی زانکۆی راپەڕین خۆبەخشانە لە تاقیگەی ناوەندی رانیە پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاونیشتمانیان دەكەن.

ئاراس ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "بە دەیان مامۆستا و توێژەر و یاریدەدەری توێژەر لە ستافی بەشی تاقیگەی پزیشكی لەزانكۆی راپەڕین، خۆیان ناونووس كردووە و ئێستا رۆژانە بەشێوەی خۆبەخشانە لە تاقیگەی ناوەندی رانیە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاونیشتمانیان ئەنجامدەدەن".

گوتیشی: "ئەو ستافە بەیانیان تا ئێواران، خۆبەخشانە لەتاقیگەی ناوەندی رانیەی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا ڤایرۆس، كاردەكەن و هاوكاری زۆری ستافی تەندروستیان كردووە لە رووبەڕوبونەوەی پەتای گشتگیری نێودەوڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئێستا رۆژانە بەشێوەی نۆبە چەند كەسێك لەم خۆبەخشانەی زانكۆی راپەڕین، كاری پشكنین بۆ هاونیشتمانیان دەكەن".

ڕاشیگەیاند: "هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین، كۆلێژی زانست لەزانكۆی راپەڕین، چەند سیمپۆزیۆمێكی زانستی دەربارەی ڤایرۆسەكە ئەنجامدا و دواتریش لە مانگەكانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەدا، هاوكاری جددی لیژنەی هۆشیاری و خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە زانكۆی راپەڕین، لەوەرگێڕان و ئامادەكردنی بابەتی زانستی و بڵاوكردنەوەیان".