مونا قاوەچی: ئه‌م هه‌فته‌یه ‌په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند پرسێكى گرنگ تاوتوێ ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مونا قاوەچی: ئه‌م هه‌فته‌یه ‌په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ند پرسێكى گرنگ تاوتوێ ده‌كات


سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پەرلەماندا چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، له‌وانه‌ش دانوستانى نێوان هەولێر و به‌غدا و دۆخى ناوچه‌ سنوورییەکان و میواندارىكردنى چه‌ند وه‌زیرێك.

مونا قاوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان به‌(باسنیوز)ى راگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى په‌رله‌مان بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پشووى وه‌رزیدا به‌ ئامانجى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى گرنگ و چاره‌نوسساز، كه‌ ئێستا بۆ ئه‌م قۆناغه‌ گرنگه‌ په‌رله‌مان باسیان بكات به‌ ئامانجى خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجا و بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ى كوردستانى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت".

راشیگه‌یاند: " پرسى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و قه‌رزه‌كانى حكوومه‌ت و دۆخى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و ناوچه‌ سنورییه‌كانى هه‌رێم ، كه‌ به‌م دواییانه‌ بوونه‌ته‌ ئامانجى هێرشى وڵاتانى توركیا و ئێران، سه‌ربارى میوانداریكردنى وه‌زیره‌كانى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ و ته‌ندروستى, بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌باره‌ى كاروباره‌كانى تایبه‌ت به‌و وه‌زاره‌تانه‌".

روونیشى كرده‌وه‌" په‌رله‌ماننارانیش چه‌ندین پڕۆژه‌ى جۆراوجۆریان ئاماده‌كردووه‌ و پێشكه‌شى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان كراوه‌ و ده‌بێ گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ژیانى هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌".