وەزارەتی تەندروستی دەنگۆی پێدانی بڕێک پارە بە بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی رەتدەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی دەنگۆی پێدانی بڕێک پارە بە بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی رەتدەکاتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی بڕێک پارەیان وەک دەستخۆشانە پێدرابێ و دەڵێ تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک وەکو بەخشش نەبەخشراوە بە وەزارەتی تەندروستی.

د محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "تا ئێستا لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وەک دەستخۆشانەیەک بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هیچ بڕە پارەیەک نەبەخشراوە بە کارمەندانی تەندروستی، بەڵام ئێمە هەوڵمانداوە کە پێداویستیەکانیان پئ بدرێت، بەڵام لە لایەن وەزارەتەوە تاوەکو ئێستا ئەو بڕە پارەیان پێنەدراوە و بەهۆی ئەوەی ئێستا بارودۆخی دارایی جێگیر نییە نەتوانراوە ئەو بەڵێنەی پێیاندراوە جێبەجێبکرێت".

ڕاشیگەیاند: "وەزارەتی تەندروستی بەڵێنی داوە بە هەموو ئەو کەسانەی لە کاتی پەتای کۆرۆنا لەناو مەترسیدابوون و بەهەرشێوەیەک بێت ڕووبەڕووی پەتاکە بوونەتەوە، ئیمتیازاتی دارایی و مرۆییان پێ دەدرێت، بەڵام بۆ ئێستا هیچ شتێک نەکراوە و هەر دەنگۆیەکی دیکە کە هەبێت و هەر کەسێک بیەوێت شتێک ببەخشێت بەناوی بەخشش، ئەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکان و وەزارەت یەکلا دەکرێتەوە، بەڵام وەکو وەزارەت تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک یاخود شتێک بەناوی بەخشش و یارمەتی نەهاتووە بۆ وەزارەتی تەندروستی و نە وەزارەتیش توانیویەتی ئەو کارە جێبەجێ بکات".