ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی پەتای كۆرۆنا بووە و كوڕەكەشی رای گەیاند كە دۆخی تەندروستییەكەی جێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە ٤ی تەمووزی ٢٠٢٠، كۆرش نووری حەمە عەلی كە باوكی ئەندامی سەركردایەتیی پارتییە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”باوكم تووشی پەتای كۆرۆنا بووە، ئێستا لە ماڵەوە خۆی كەرەنتین كردووە و بەپێی ڕێنمایی تەندروستی دەڕوات و هەرچییەكیشی پێویست بێت بۆ تێپەڕاندنی پەتاكە، بۆی دەكرێت“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە دۆخی تەندروستیی باوكی جێگیرە و هیوای خواست ”لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا ئەو پەتایە تێپەڕێنێت“.