له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ راگرتنی ده‌وامی فەرمانگە حکوومییەکان درێژكرایه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ راگرتنی ده‌وامی فەرمانگە حکوومییەکان درێژكرایه‌وه‌

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، له‌سه‌ر گۆرانكارییه‌ خێراكانی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنوورداری توانای مرۆیی و داراییەکانی پاریزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبوونه‌وه‌ و تێدا چه‌ند بریارێكیان ده‌ركرد.

له‌ ڕاگه‌یاندرێكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ (باسنیوز) نێیدراوه‌ هاتووه‌"ڕاگرتنی ده‌وامی فه‌رمی دام و ده‌زگا حكومییه‌كان، جگه‌ له‌ هێزه‌كانی ناوخۆو كه‌رتی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ به‌ شێوه‌ی ئێشكگر و به‌پێی پێویست ده‌وام ده‌كه‌ن، تا ڕۆژی (11|7|2020) درێژكرایه‌وه‌، به‌ڵام ‌ پێویسته‌ هه‌رفه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێكردنی كاروباره‌ كتوپڕی و زۆر پێوسته‌كان لیژنه‌كانیان به‌پێی پێویست ده‌وام بكه‌ن".

له‌ به‌شێكی دیكه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو:"سه‌رجه‌م مزگه‌وت و شوینه‌ ئاینییه‌كان به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌، هاوكات یانه‌ و كافتریا، مه‌له‌وانگه‌ ، نێرگه‌له‌ خانه‌كان و هۆڵی بۆنه‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان و شوێنه‌ گشتییه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانیش به‌ داخراوی ده‌مینننه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ و بۆنه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ماڵ و هۆڵه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌".

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، شوێنه ‌گه‌شتیارییه‌كان پێویسته‌ به‌پێی ڕینماییه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار كراوه‌بن ، به‌ڵام به‌پێی به‌یانی ژماره‌(42) ی ساڵی 2020ـی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌نها بۆ گه‌شتییارانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت.

جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌"پێویسته‌ له‌سه‌ر لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییەت و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان، چاودێری كردن و جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌و شوینانه‌ی كه‌ ڕێگه‌ پیدراون به‌ توندی بیگرنه‌ به‌ر و ئه‌و شوینانه‌ش كه‌ ڕێگه‌پێدراون نین ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌ به‌ر".